سوودەکانی خواردنی ژەمی بەیانی

  2019-12-04 09:43      198 جار بینراوە        کۆمێنت

ژەمی خواردنی بەیانیان گرنگترین ژەمە لەرووی تەندروستیەوە، کەدەبێت بایەخێکی تایبەتی پێ بدرێت، چونکە نەخواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
سوودەکانی ژەمی خواردنی بەیانی لەرووی تەندروستیەوە:
 * نانی بەیانی وریات دەکاتەوە و سەرنج (تەرکیز) بەهێز دەکات، دەبێتە هۆی ئەوەی باشتر توانای کارکردنت هەبێت و خۆراگر بیت.
 * رێژەی شەکر لەخوێن دا دادەبەزێنێت، هاوکات دەبێتە هۆی ئەوەی هەستی برسێتی کەم بکاتەوە و ژەمەکانی تریش بە رێژەیەکی سنوردار بخۆیت و هێندە بەپەلە نان نەخۆیت، ئەمەش رێگا لەقەڵەوبوون دەگرێت.
 *خۆراکی پێویست دەدات بە لەش بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان.
 *رێگا لەتووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشیەکانی دیکەی دڵ دەگرێت، بەتایبەت مردنی لەناکاو.
 *یارمەتیدەرە بۆ چالاکبوونی لەش و کارکردن بە چێژەوە، بەبێ ماندووبوون و بێزاری.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو