ئەمریكا سزای بەسەر چوار سەركردەی عیراقیدا سەپاند

  2019-12-06 19:30      156 جار بینراوە        کۆمێنت
باڵەخانەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەتۆمەتی گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ سزای بەسەر چوار بەرپرسی عیراقیدا سەپاند، كە سیانیان سەركردەی حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ هەینی (6/12/2019) وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەتۆمەتی گەندەڵی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لەخۆپیشاندانەكانی عیراق، سزای بەسەر چوار بەرپرسی عیراقدا سەپاند، كە یەكێكیان فەرماندەی عەسائیبی ئەهلی حەق-ە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا راگەیەندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: هەریەك لە قەیس خەزعەلی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق، لەیس خەزعەلی برای یەكێكە لەسەركردەكانی ئەو هێزانە، خەمیس ئەلعیساوی و فەرحان خەنجەر  لەلایەن واشنتن-ەوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

لەڕاگەیەندراوەكەشدا هاتووە: سزاكان بەهۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و گەندەڵییەوەیە كە لەخۆپیشاندانەكانی عیراقدا ئەنجامدراون.
راگەیەندراوەكەدا  هێما بۆ ئەوەشدەكات، بەهۆی سەركوتكردن و ئازاردانی خۆپیشاندەران و تێوەگلاون و بەو هۆیەوە سزادراون، چونكە واشنتن بێدەنگ نابێت لەئاست خوێنی بێتاوانانی عیراقدا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو