پۆمپیۆ: بەرپرسە گەندەڵەكانی عیراق سزادەدەین

  2019-12-06 21:59      177 جار بینراوە        کۆمێنت
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، دەسەڵاتەكانمان بۆ سزادانی بەرپرسە گەندەڵەكانی عیراق بەكاردەهێنین و رێگەنادەین كەسانی ئاشتیخوازو سڤیل بكەنە ئامانج.
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەتویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، دەسەڵاتە یاساییەكانمان بەكاردەهێنین بۆ سەپاندنی سزا بەسەر هەموو ئەو بەرپرسە گەندەڵانەی عیراق كە سەروەت و سامانی وڵات دەبەن و خێرو بێری گشتی وڵاتەكە دەدزن.
دەشڵێت: ئەو دەسەڵاتدارە گەندەڵانەی كە خۆپیشاندەران و ناڕازییە ئاشتیخوازەكانی وڵات دەكەنە ئامانج دەبێت سزابدرێت.
پۆمپیۆ ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، پێویستە لەسەر سەركردە سیاسییەكان و بەرپرسەكانی حكومەت، عیراق بەرژەوەندییەكانی وڵات بخەنە پێش هەموو شتێكەوە.

ئەم تویتەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە هات، كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر چوار كەسایەتی و سەركردەی عیراقیدا سەپاند.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو