حەریری پۆستی سەرۆك وەزیرانی وەرگرتەوە

  2019-12-08 18:35      481 جار بینراوە        کۆمێنت
سەعد حەریری

دوای ئەوەی سەمیر خەتیب كەسایەتی بازرگانی لوبنان كە پاڵێوراو بوو بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێ كشایەوەو سەعد حەریری سەرۆك وەزیران پێشووی ئەو وڵاتە راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.
میدیاكانی لوبانان ئاشكرایانكردووە، سمیر خەتیب ركابەرەكەی سەعد حەریری لەكێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیرانی لوبنان كشایەوە، بەمەش تەنیا حەریری ماوەتەوە.
ئاشكراشیانكردووە، دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی بەرپرسان و كەسایەتییەكان لەگەڵ موفتی لوبنان رێككەوتن كراوە، كە سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە بكرێتە سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەرو راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان.
سەعد حەریری بەهۆی فشاری خۆپیشاندەران لە29ی ئۆكتۆبەری رابردوو دەستی لەكاركێشایەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو