كەشتییەكی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی بەرەو كەنداو بەڕێوەیە

  2019-12-08 22:50      356 جار بینراوە        کۆمێنت
کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن

بەپێی وێنەی مانگە دەستكردەكانی ئەوروپا ژمارەیەك كەشتی جەنگی ئەمریكی لەگەڵ كەشتی فڕۆكە هەڵگری هاری ترومان بەئاراستەی كەنداو گەیشتوونەتە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە مانگە دەستكردەكانی ئەوروپا وێنەی كەشتی هاری ترومان-ی فڕۆكە هەڵگرو ژمارەیەك كەشتی جەنگی و كەشتی مووشەك هاوێژی نۆرماندی و ژمارەیەك تێكشكێنەری مووشەكی رووسی لەگەڵ ژێردەریایەكی ئەتۆمی هێرشبەر بەئاراستەی كەنداو گەیشتوونەتە دەریای ناوەڕاست بۆ ئەوەی لەگەڵ كەشتی جەنگی ئەبراهام لینكۆڵن جێگۆڕكێی پێبكرێت.
بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا كەشتی ژێرئاوی هێرشبەری هەڵگری ئەتۆمی (فلۆریدا) لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، كە 154 مووشەكی جۆری تۆماهۆكی هەڵگرتووە و مووشەكەكان لەتوانایاندایە 1600 كم ببڕن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو