وەزیری دەرەوەی ئێران: تۆپەكە لەگۆڕەپانی ئەمریكادایە

  2019-12-09 21:43      281 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی به‌ندكراوان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دەردەبڕێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌تویتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لەئێستادا كه‌ بارمته‌كه‌ی خۆمان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌، ئاماده‌ین سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی نێوانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاڵوگۆڕ بكه‌ین، دەشڵێت: ئێستا تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئه‌مریكادایه‌.
پێشتر رۆبێرت ئۆبراین راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو، واشنتۆن خوازیاری دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كانیان.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ئێران و ئه‌مریكا به‌نێوه‌ندگیری سویسرا دوو به‌ندكراویان ئاڵوگۆڕ كرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو