توركیا هێزی سەربازی ڕەوانەی لیبیا دەكات

  2019-12-10 10:41      212 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەردۆغان بەدەستوەردان لەكاروباری لیبیا تۆمەتبار دەكرێت لێدوانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەبارەی رەوانەكردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا ، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە و بەدەستووەردان لە كاروباری لیبیا تۆمەتباری دەكەن. رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند : ئەنقەرە لەپێناو هاوكاریكردنی " حكومەتی وفاقی نیشتمانی " لیبیا، ئامادەیە هێزی سەربازی رەوانەی ئەو وڵاتە بكات و لەگەڵ هاوتا روسییەكەی ئەو پرسەیان تاوتوێكردووە، ئەو لێدوانەی ئەردۆغان كاردانەوەی توندی لەناوخۆی لیبیا لێكەوتەوە، سەرۆكی توركیا بەدەستووەردان لەكاروباری لیبیا تۆمەتباری دەكەن. پێش چەند رۆژێكیش توركیا و حكومەتی وفاقی نیشتمانی لیبیا، رێككەوتنێكیان لە بواری هەماهەنگی دەریایی لەدەریای ناوەراست ئیمزاكرد كە نیگەرانی بەشێك لەوڵاتانی ئەوروپای لێكەوتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو