وەرزشکردن ئەگەری شێرپەنجەی پرۆستات کەمدەکاتەوە

  2019-12-10 11:12      204 جار بینراوە        کۆمێنت

تیمێکی هاوبەشی پزیشکانی بەریتانی پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان وەرزشکردن و کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات. 
پزیشکانی زانکۆی ئیمپریال و بریستۆڵ لەتوێژینەوەیەکی نوێیاندا رایدەگەیێنن: ئەو پیاوانەی وەرزشدەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات کەمتردەبێتەوە . 
د. سارا لویس، پرۆفیسۆری یاریدەدەری هەناوی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەیەکە دەڵێت، شێرپەنجەی پرۆستات یەکێکە لەشێرپەنجە بەربڵاوەکان لەنێو پیاواندا، هۆکاری زۆریش هەن بۆ سەرهەڵدانی شێرپەنجەکە، بەڵام بە گۆڕینی شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانرێت مەترسیی شێرپەنجەکە کەمبکرێتەوە
سەرپەرشتیارەکەی توێژینەوە بەریتانییەکە روونیدەکاتەوە، وەرزشکردنی بەردەوام و رێک یەکێکە لەرێگه کاریگەرەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەکە. 
پزیشکانی هەردوو زانکۆ بەریتانییەکە، بەدواداچوونیان بۆ 79 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی پرۆستات و 61هەزار پیاوی تەندروست کردووە و بۆیان دەرکەوتوە، ئەوانەی وەرزشدەکەن مەترسیی تووشبوونیان بە    شێرپەنجەی پرۆستات بەرێژەی. 51%  کەمدەکاتەوە

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو