خالید شوانی: بۆ چارەسەریی كێشەی ناوچە كوردستانییەكان پرۆژەمان هەیە

  2019-12-11 09:03      135 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری بەغدا رایدەگەیەنێت، پرۆژەیەكیان بۆ چارەسەریی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان ئامادە كردووە، لەدوو تەوەر پێكدێت.
خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری بەغدا، لەپرێس كۆنفرانسێكدا لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی كردووەو، وتیشی: لەمبارەیەوە پرۆژەیەكمان ئامادە كردووە كە لەدوو بەش پێكدێت و   بەشێكی تایبەتە بە ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان و گەڕانەوەی پێشمەرگە و دواتر جێبەجێكردنی مادەی140.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ حكوومەتی عادل عەبدولمەھدی گفتوگۆمان كردوە بۆ ھەر حكومەتێكیش دوای ئەم كابینەیە بێت  لەچوارچێوەی ئەم پرۆژەیەگفتوگۆی لەگەڵ دەكەین.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو