لەسلێمانی بەبڕی 151 ملیۆن دینار دوو پرۆژەی كارەبا جێبەجێدەكرێت

  2019-12-11 10:36      194 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوو پڕۆژەی كارەبا لەسلێمانی بەبڕی 151 ملیۆن دینار جێبەجێدەكرێت.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرایكرد، كە لەسەر بودجەی داهاتی كارەباو بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە بەبڕی (151.004.000) سەدو پەنجاویەك ملیۆن و چوار هەزار دینار دوو پرۆژەی كارەبا لەشاری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
 پرۆژەكانیش بریتین لە:
-گەیاندنی كارەبا بۆ كەرتی 7 شێخ وەیساوا بەشی یەكەم لەسنووری سیانەی مامە یارە باشوور فیدەری 127.
-گەیاندنی كارەبا بۆ كەرتی 7 شێخ وەیساوا بەشی دووەم لەسنووری سیانەی مامەیارە باشوور فیدەری 127 لەسلێمانی.
بڕیارە پرۆژەكانیش لەماوەی (45) رۆژدا تەواوببن و لەلایەن كۆمپانیای (شازەكار)ەوە جێبەجێدەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو