سوودو زیانەكانی ساونا

  2019-12-11 11:33      273 جار بینراوە        کۆمێنت

ساونا سەدان ساڵە بەکارهێنراوە و تاوەکو ئێستاش خەڵکانێکی زۆر چێژ لەساوناکردن دەبینن لەسەرانسەری جیهاندا. 
ساونا چیە؟ 
ساونا بریتیە لەژورێکی تەختە کە بە گشتی پلەی گەرمیەکەی لەنێوان 70بۆ 100 پلەی سەدیدایە، بەگشتی ساونا وشکە و ڕێژەی شێی تێیاندا لە 10بۆ 20 پلەدایە. 
سودەکانی ساونا : 
- کاتێک کەسێک لەساونا دادەنیشێت، ڕێژەی لێدانی دڵ زیاد دەکات دەمارە خوێنبەرەکان فراوان دەبن، بەوەش سوڕی خوێن زیاد دەکات. 
- زیادبوونی سوڕی خوێن لەجەستەدا، سودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکە، جوڵەی جومگەکان زیاد دەکات و ئازاری هەوکردنی جومگەکانیش کەم دەکاتەوە.  
- ساوناکردن هەستی هێوربوونەوە و ئارامبوونەوە زیاد دەکات و مرۆڤ زیاتر هەست بە ئارامیی دەکات. 
- لەتوێژینەوەیەکی نوێدا کە لەوڵاتی فینلەندا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە لەهەفتەیەکدا زیاتر لەسێ جار ساونا دەکەن، مەترسی مردنیان بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵەوە بە ڕێژەی 22% کەمی کردووە.  
- بەهۆی ئەوەی ساونا سوڕی خوێن باشتر دەکات، لەئەنجامدا کارکردنی دڵیش باشتر دەبێت.  
- ساوناکردن وەک وەرزش کردن سودی هەیە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، چونکە دانیشتن لەساونادا وادەکات دڵ لە هەر خولەکێکدا 150جار لێبدات بەمەش سوڕی خوێن زیا دەبیێت و هەمان کارگەری وەرزش دەگەیەنێتە سەر دڵ. 
زیانەکانی ساونا:
لەگەڵ ئەوەی ساوناکردن بە ڕێژەیەکی مامناوەند زیانی نیە، بەڵام دەکرێت ئەم زیانانەی هەبێت کە لە خوارەوە ئاماژەی پێدەکەین: 
- دەرچوون لەساونای گەرم بۆ ناوی ئاوی ساردی مەلەوانگە زیانی هەیە و لەوانەیە ببێە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.  
- لەکاتێکدا ساوناکردن دەبێـتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن، ئەوانەی فشاری خوێنیان نزمە دەبێت ئاگاداربن و پێشتر ڕاوێژ بە پزیشکەکانیان بکەن. 
- ئەکەسانەی جەڵتەی دڵ لێیداون لەپێشوتردا، دەبێت پێش ساوناکردن ڕاوێژ بە پزیشکەکانیان بکەن.  
- بەهۆی ئەوەی ساوناکردن عارەقە زۆر بە مرۆڤ دەکاتەوە، ئەو کەسانەی کێشەی گورچیلەیان هەیە مەترسی وشکبوونەوەیان لێدەکرێت، بۆیە پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەن و بڕە ئاوی زۆر بخۆنەوە. 
 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو