پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێكی بۆ دۆزینەوەی تیرۆرستان ئەنجامدا

  2019-12-11 14:41      165 جار بینراوە        کۆمێنت

پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێكی فروانی لەڕۆژئاوای ئەڵمانیا ئەنجامدا، هەڵمەتەكە سێ شەممەی دوێنێ 10 كانونی یەكەمی 2019 چەند شوێنێكی لەشاری مونشنگلادباخی هەرێمی نۆرد ڕاین ڤێستڤاڵن بەگومانی پەیوەندی گروپێكی تیرۆرستی سەر بەڕێكخراوی داعشی دوای لێكۆڵینەوەكانی داواكاری گشتی فیدراڵی كردە ئامانج بەبێ ئەوەی كەس دەستگیربكرێت، هەڵمەتەكە لەبەرەبەیاندا ئەنجامدراو وتەبێژی پۆلیس ڕوونیكردەوە ئەو هەڵمەتە بارگاویبووە بەبڕیارو زانیارییەكانی داواكاری گشتی و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان بۆ بەدواداچوون بووە لەسەر ئەو كەیسەو لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامەو جگە لەمەش هیچ وردەكاریەكی تریان نەخستەڕوو.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
س: ئاژنسی هەواڵی ئەڵمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو