چین و توركیا، سعودیەو میسر زۆرترین رۆژنامەنووس دەستگیر دەكەن

  2019-12-11 20:55      140 جار بینراوە        کۆمێنت
رۆژنامەنووسانی میسر داوای ئازادی دەکەن

هەریەك لەوڵاتانی چین و توركیاو سعودیەو میسر لەریزبەندی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن كە رۆژنامەنووسان دەستگیردەكەن.
بەپێی راپۆرتی ساڵانەی لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنووسان بۆ ساڵی 2019، هەریەك لەوڵاتانی چین و توركیا لەریزبەندی یەكەم و دووەمی ئەو وڵاتانەن كە رۆژنامەنووسان زیندانی دەكەن و سعودیەو میسریش لەپلەی سێیەم دێن كە تەنیا لەساڵی 2019 دا 26 رۆژنامەنووسیان زیندانی كردووە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە دەسەڵاتدارانی سعودیە هیچ تۆمەتێكیان ئاراستەی ئەو زیندانانە نەكردووە، تا كاتی دادگایكردنەكەیان بەشێوەیەكی نهێنی و خێرا سزاكەیان بەسەردا دەسەپێندرێت.
لەلایەكی دیكەوە راپۆرتە پزیشكییەكانی رۆژنامەی (گاردیان) بەپشت بەستن بەو بەڵگانەی كە كەوتۆتە بەردەستیان باس لەوە دەكەن كە دەسەڵاتدارانی سعودیە رۆژنامەنووسان ئەشكەنجە دەدەن.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو