٣ هەزار و ٥٢٨ ئێزدیی لە دەستی داعش ڕزگاركراون

  2019-12-11 21:55      103 جار بینراوە        کۆمێنت
ئاوارە ئێزدییەکان

نوسینگەی ڕزگاركردنی ئێزدییە ڕفێندراوەكان لە هەرێمی كوردستان دوایین ئاماری لە بارەی ژمارەی ڕزگاركراوەكانەوە بڵاوكردەوە.
 بەپێی ئامارەكە لە كۆی ٦ هەزار و ٤١٧ ئێزدیی كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندراون، تا ئێستا ٣ هەزار و ٥٢٨ یان ڕزگاركراون. لە كۆی ئەو ژمارەیەش هەزار و ١٩٩ یان ژن و ٣٣٩ یان پیاون و هەزار و ٩٩٠ یان منداڵن. تا ئێستاش ٢ هەزار و ٨٨٩ هاوڵاتی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار نەكراون.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە باوەڕ پێكراوە، پێش پەلامارەكانی داعش ژمارەی ئێزدییەكان لە عێراق نزیكەی ٥٥٠ هەزار كەس بووە، بەڵام دوای پەلامارەكانی داعش نزیكەی ٣٦٠ هەزاریان ئاوارە بوون و هەزار و ٢٩٣ كەسیشیان شەهید بوون.
لە ماوەی ڕابردووشدا ٨١ گۆڕی بە كۆمەڵ و دەیان گۆڕی تاك لە شەنگال كە قوربانیانی دەستی داعشی لە خۆگرتووە، دۆزراوەتەوە.

لەکوردسات نیوز-ەوە

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو