له‌ هه‌ولێر سیستمێكی‌ نوێی‌ كامێرای‌ چاودێری‌ داده‌نرێت

  2019-12-12 15:52      238 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەوسیستمە تازەیەش کاریگەری دەبێت لە کەمکردنەوەی رووداوەکانی تیژڕۆیی کردن

بەشی کامێرای چاودێریی هاتووچۆی هەولێر، سیستمێکی نوێی‌ کامێرای چاودێریی تاقیده‌كاته‌وه‌ کە لە یەک کاتدا سێ جۆری سەرپێچی تۆمار ده‌کات.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، لە فەیسبووکی‌ خۆی‌، جۆری‌ سه‌رپێچییه‌كانی‌ بڵاویکردەوە، كه‌ یەکەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی تیژرۆییە بەر لە گەیشتن بە ترافیکلایت و دووەمیان تۆمارکردنی سەرپێچی لێدانە لە چرای سووری ترافیکلایت و سێهەمیان سەرپێچی تیژرۆیی و لێدانە لە چرای سوور بەیەکەوە.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه‌: لە ئێستادا وەکو تێست لە ترافیکی 40 مەتری بەردەم هۆڵی سەعد عبدوڵڵا دانراوەو لەکاتی سەرکەوتنی سیستمەکە لە شوێنەکانی تریش پەیڕەو دەکرێت. دانانی ئەوسیستمە تازەیەش کاریگەری زۆری دەبێت لە کەمکردنەوەی رووداوەکانی تیژڕۆیی کردن لەسەر ترافیک لایتەکان بۆ گەیشتن بە ترافیک بەر لە سووربونی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو