بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نارد

  2019-12-13 22:39      439 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی‎ ‎عیراق رایگەیاند، لەڕۆژی پێنجشەممەوە پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران دراوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم. 
عابد مزووری، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندیی‎ ‎عیراق ئاشكرایكرد، ماوەی سێ رۆژە پارەكەی بەغدا كە ۳۱۷ ملیار دینارە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق رەزامەندی خەرجكردنی دراوەو خراوەتە سەر ‏ژمارە بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و، ‏بەو پێیەش بێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.
بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، حكومەتی فیدراڵی عیراق مانگانە بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ‏هەرێمی كوردستان دەنێرێت.‏

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو