ئەحمەد داود ئۆغلو پارتێكی سیاسی نوێ دادەمەزرێنێت

  2019-12-14 08:47      116 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەحمەد داود ئۆغلو سەرۆك وەزیرانی پێشو,ی توركیا دامەزراندنی پارتێكی سیاسی بە ناوی (پارتی داهاتوو) راگەیاند.
داود ئۆغلو لەڕێوڕەسمی راگەیاندنی حزبەكەیدا لەئەنقەرە وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، وەرچەرخانێكی سیاسی لە توركیا ئەنجامدەدەن و پشتیوانی لە سەرجەم پێكهاتەكان دەكەن و بڕواشیان بە جیاوازی نەتەوەیی هەیە، وتیشی: سیاسەتی هەڵەی حكومەت قەیرانی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووە و چیتر رێگە نادەن ئاین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێنرێت.
(داود ئۆغلو) بە یەكێك لەدامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان دادەنرێت و بەهۆی ناكۆكییەكانی لەگەڵ ئەردۆغان لەو حزبە جیابووەتەوە .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو