ئەمریكا: مەرجمان هەیە بۆ لابردنی گەمارۆكانی سەر ئێران

  2019-12-14 20:20      385 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری خەزێنەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی سوورە لەسەر بەردەوامیی سزاكانی وڵاتەكەی بۆ سەر ئێران و دەڵێت، بەمەرج كۆتایی بەگەمارۆكانمان دەهێنین.
ستیڤن منوشین، وەزیری خەزێنەی ئەمریكا لەكۆبوونەوەی ساڵانەی دەوحە رایگەیاند: ئەمریكا تەنها بەقبوڵكردنی مەرجەكانی لەلایەن ئێرانەوە كۆتایی بەگەمارۆكان دەهێنێت.
لێدوانەكەی وەزیری خەزێنەی ئەمریكا لە كاتێكدایە، كە هەفتەی رابردوو ئەمریكا سزای بەسەر چەند كۆمپانیایەكی دیكەی ئێراندا سەپاندو دۆناڵد ترامپیش رایگەیاند: تا تاران هەڵوێستەكانی خۆی نەگۆڕێت، گەمارۆكانی ئەمریكا بەردەوامییان دەبێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو