كۆریای باكوور ئەمریكا بێزاردەكات

  2019-12-15 21:44      204 جار بینراوە        کۆمێنت
سەرۆكی ئەمریكاو كۆریای باكوور

ئەمریكا بەتاقیكردنەوە موشەكییە بەردەوامەكانی كۆریا باكوور نیگەرانەو بۆ ئەو مەبەستەش ستیڤین بیجین نێردەی تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری كۆریای باكوور بەشێوەیەكی كتوپڕ دەنێرێتە كۆریای باشوور.
ستیڤین  لەسەردانەكەیدا لەگەڵ لێپرسراوانی كۆریای باشوور لەبارەی تاقیكردنەوە موشەكییەكانی كۆریای باكوورو هەڵدانی مانگی دەستكرد لەلایەن پیۆنگیانگەوەو مەترسییەكانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە گفتوگۆ دەكات.
میدیاكانی كۆریای باشوور ئاشكرایانكردووە، لێپرسراوانی سیئۆل فشارەكانیان چڕكردووەتەوە لەسەر ئەمریكا تا گفتوگۆكانی لەگەڵ كۆریای باكوور دەستپێبكاتەوە سەبارەت بەڕێگریی لەپەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن  پیونگیانگەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو