ئەردۆگان هەڕەشەی داخستنی بنكەی ئەنجەرلیك دەكات

  2019-12-15 22:39      166 جار بینراوە        کۆمێنت
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا

سەرۆكی توركیا لە ئەگەری سزادانی وڵاتەكەی لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریكاوە، هەڕەشەی داخستنی بنكەی ئەنجەرلیك دەكات.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەكەی، رایگەیاند وەك وەڵامێك بۆ سزادانی توركیا لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریكاوە، بنكەی سەربازی ئەنجەرلیكی ئەمریكا و كورەجیكی ناتۆ كە سیستەمی بەرگری مووشەكی تێدا جێگیركراوە، لەوڵاتەكەی دادەخات، ئەگەر سزاكان جێبەجێ بكرێن.
ئەم هەڕەشانەی توركیا دوای ئەوە دێت كە ماوەیەكە گرژییەكانی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن روولەهەڵكشانن و لەڕۆژانی رابردووشدا كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەكانی لە سەردەمی عوسمانییەكانداو هەروەها بڕیاری سزادانی وڵاتەكەشیدا. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو