نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو به‌رزبووه‌وه‌

  2019-12-17 15:00      182 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 65.58 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا، به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌بینی‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ گه‌شبینییه‌كان په‌یوه‌ست به‌ ئه‌گه‌ری‌ رێككه‌وتنی‌ بازرگانی‌ نێوان ئه‌مریكا و چین.
كاتژمێر 3:52ی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م، نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌  نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ 65.58 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.
نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌خۆوه‌بینی‌‌و گه‌یشته‌ 60.38 دۆلار.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز
ئاماده‌كردنی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو