وەزارەتی پەروەردە: پشووەكان تەواوی ناوەندەكانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەكان دەگرێتەوە

  2019-12-18 15:54      250 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پەروەردە لەروونكردنەوەیەكدا رایگەیاند ئەو پشووانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە راگەیاندراوە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەكان دەگرێتەوە.

دەقی روونكردنەوەكە:
 سەبارەت بە رۆژەكانی پشوو كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی بەرێزەوە راگەیاندراوە، ئەم پشووانە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەكان دەگرێتەوە، رۆژی 4-1-2020 كە دەكاتە رۆژی شەممە دەوامی فەرمی قوتابخانەكانە، رۆژی(5-1-2020) لەگەڵ دەسپێكردنەوەی دەوامی فەرمی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراوە پەروەردەییەكان دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.
 راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو