بڕی‌ 90 ملیۆن دینار گەڕێندرایەوە بۆ بانكێكی حكومی

  2019-12-19 10:47      181 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ رایدەگەیەنێت، بەشی‌ پۆلیسی‌ گرتن‌و گواستنەوەی‌ سلێمانی‌ بڕی‌ 90 ملیۆن دینار دەگەڕێنێتەوە بۆ بانك.
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە‌ 18-12-2019 لەكاتی‌ وەرگرتنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ نۆدا، لەلایەن لیژنەی‌ مووچەی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ گرتن‌و گواستنەوەی‌ سەر بە بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و دوای‌ دابەشكردنی‌ موچەكە دەركەوت كە بڕی‌ 90 ملیۆن دیناریان زیاتر پێدراوە لەلایەن بانكی‌ ئەزمڕەوە.
بەڕێوەبەرایەتی‌یەكە ئەوەشی خستەڕوو، دواتر لیژنەكە لەڕێی‌ بەشی‌ ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییەوە پارەكە گەڕێندرایەوە بۆ بانكی‌ ناوبراو.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو