بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە

  2019-12-19 11:09      132 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژانی سنووری قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوەو داوای دامەزراندنی هەمیشەیی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19-12-2019، بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژانی سنووری قەزای چەمچەماڵ گردبوونەوەو داوا لە وەزارەتی پەروەدەو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بڕیاری دامەزراندنی هەمیشەییان بۆ دەربكەن.

مامۆستایانی وانەبێژی ناڕازی لەیاداشتێكدا حەوت داواكاریان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە كردوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەداوە، دەبێت بەشێوەی هەمیشەیی دابمەزرێن و شایستە داراییەكانیان لەكاتی خۆیدا پێبدرێت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، رۆژانی پشوو پێویستە هەژمار بكرێت بۆیان و جێیان بكرێتەوە لە سیستمی چاكسازی و كرێی هاتوچۆش بۆ ئەو وانەبێژانە تەرخان بكەن كە لەڕێگەی دوورەوە دەچنە سەر كارەكانیان.

جێی ئاماژەبۆكردنە مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستاندا، بەمەبەستی دامەزراندنیان چەندین جار گردبوونەوەو خۆپیشاندانیان سازكردووە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم داواكاریەكانیانی جێبەجێ نەكردووە.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو