ئەمڕۆ زۆرترین وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن

  2019-12-19 11:37      49 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵی فەرمانبەران و بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە زۆرترین وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-12-2019، مووچەی وەزارەتەكانی (شارەوانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنەران، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری و دارایی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی) دابەش دەكرێت.
هەروەك رۆژی یەكشەممەی داهاتووش كە دەكاتە 22-12-2019، وەزارەتەكانی (ئاوەدانكردنەوە، رۆشنبیری، بازرگانی، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان، لەگەڵ مووچەی مانگی 12ی 2018ی خانەنشینی پێشمەرگە) دابەش دەكرێت، هەروەك رۆژی دووشەممە 23-12-2019، مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2018، خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو