هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێ لەبارەی رووداوەكانی هاتوچۆوە دەردەكات

  2019-12-19 11:50      196 جار بینراوە        کۆمێنت

هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری دا ئەو شۆفێرانەی هۆكاری رووداوەكانی هاتوچۆن بەهەر رێژەیەك بووبێت، دووبارە پشكنینی‌ چاویان بۆ بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند‌: نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ بەنوسراوێك پێشنیازێكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كردووە، لەبارەی دووبارە پشكنینی چاو بۆ ئەو كەسانەی تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن.
رونیشی كردووەتەوە، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەواژۆی عەمیدی مافپەروەر (فەرەیدون عومەر) بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی گشتاندنێكی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرێتییەكانی سەر بەهاتوچۆی سلێمانی كرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیاردراوە كە ئەو شۆفێرانەی هۆكاری رووداوەكانی هاتوچۆن بەهەر رێژەیەك بوو، پێویستە پێش گەڕاندنەوەی بەڵگەنامەكانیان، رەوانەی نەخۆشخانەی ئاماژەبۆكراو بكرێن بەمەبەستی پشكنینی بینایی بۆیان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو