ئاسایشی‌ سلێمانی‌ بڕیاری‌ دادگای‌ له‌باره‌ی‌ 5 تاوانباره‌وه‌ راگه‌یاند

  2019-12-19 14:21      315 جار بینراوە        کۆمێنت
لۆگۆی‌ ئاسایش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌  وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌ "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی ئاسایش به‌ فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش له‌ چالاكیه‌كدا تاوانبارێكی تیرۆریستیان به‌ ناوی (أ، ك، م) به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، به‌پێی مادده‌ی (2) له‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستگیركرد، پاش لێكۆڵینه‌وه‌، دانینا به‌ تاوانه‌كه‌یدا و دۆسیه‌كه‌ ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كان كرا، دوای‌ دادگاییكردنی و بوونی به‌ڵگه‌ی ته‌واو، رێكه‌وتی‌ 16 ی‌ 12 ی‌ 2019 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی - 2 ه‌وه‌ سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندرا".
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ تردا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ "پاش ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانمان له‌ رۆژانی 7 ی‌ 3 ی‌ 2019 تا 31 ی‌ 10 ی‌ 2019، به‌ بڕیاری دادوه‌ر، له‌ پارێزگای سلێمانی چوار كه‌سیان به‌پێی مادده‌ی (14 ی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان) ده‌ستگیركرد، له‌ رۆژانی‌ 15 ی‌ 12 ی‌ 2019 تا 18 ی‌ 12 ی‌ 2019، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی - 2 ه‌وه‌ سزادران".
سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری‌ دادگا ده‌رباره‌ی‌ چوار تاوانباره‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئه‌م زانیاریانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌ڕوو؛
1- (هـ، أ، ح) له‌دایكبووی ساڵی (1984) ره‌گه‌زی (نێر)، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌ بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
2- (أ، ع، ح) له‌دایكبووی ساڵی (1980) ره‌گه‌زی (نێر)، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌ بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- (ب، ح، ص) له‌دایكبووی ساڵی (1993) ره‌گه‌زی (نێر)، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌ بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- (ن، ح، أ) له‌دایكبووی ساڵی (1979) ره‌گه‌زی (نێر)، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌ بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو