كونسوڵی‌ بریتانیا داوا ده‌كات پێشمه‌رگه‌‌و سوپای‌ عیراق رێكبكه‌ون

  2019-12-20 12:12      136 جار بینراوە        کۆمێنت
بریتانیا پاڵپشتی لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی عێراق دەكات

کونسوڵی گشتی بریتانیا داوایكرد هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق رێكبكه‌ون، به‌مه‌به‌ستی‌ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم.
جەیمس سۆرنتۆن، کۆنسوڵی گشتی بریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، دڵخۆشین بەم ئاستە ئۆتۆنۆمییەی هەرێمی کوردستان، بریتانیا پاڵپشتی لە گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانیان دەکات.
راشیگەیاند: "دەبێ کێشەکانی پەیوەندیدار بە نەوت و داهاتەکەی و هەروەها پرسی بودجەش یەکلابکرێنەوە. دەبێ رێککەوتنی ئەمنی هەبێت بۆ ئەوەی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان زیاد ببێت بۆ لەناوبردنی داعش لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە. دەبێ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەندیدار بە دەستووریشەوە چارەسەر بکرێن".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو