سبەی مووچەی چەن وەزارەت و دەستەیەك دابەش دەكرێت

  2019-12-21 10:04      573 جار بینراوە        کۆمێنت

سبەی یەكشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، مووچەی سێ وەزارەت و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكات.
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە دانراوە، سبەی 22-12-2019، مووچەی مانگی 9 ی هەریەكە لە (وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان)، هەروەها مووچەی 12 مانگ لەمەوبەری خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 23-12-2019، مووچەی 12 مانگ لەمەوبەری خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو