لەسلێمانی بڕێكی زۆر برنج لەناودەبرێت

  2019-12-22 10:30      156 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەست بەسەر زیاترلە (100) تۆن برنجدا دەگرێت و بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت.
ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەلیژنەكانی قائیمقامیەت، راگەیاند: لەئەنجامی سەردان وپشكنینە بەردەوامەكانی لیژنەهاوبەشەكان ‌دەركەوتووە لە‌كۆگایەكی عەمباركردنی خواردەمەنی بڕێكی زۆر برنجی جۆراوجۆری خراپ بووە هەیە و لەلایەن لیژنەی كۆگاكانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
وتی؛ نمونەی برنجەكان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كراوە، پاش پشكنین وەڵامەكەی بە (ئاسایی نین و بۆبەكارهێنانی مرۆڤ ناشێن بەهۆی بوونی ئەسپێ تیایاندا) دراوەتەوە.
وتیشی؛ لەسەر داوای خاوەن كۆگاكە دوبارە نمونەی برنجەكان پكشنینی بۆكراوەتەوە، جارێكی تریش ئەنجامەكەی بە شیاوی بەكارهێنان نیە، دراوەتەوە، بڕی برنجەكە زیاتر لە ‌(100) تۆنە، بەهۆی نەگونجاوی شوێنەكە بۆعەمباركردن تەواوی برنجەكان خراپ بوون ئەسپێیان هەڵهێناوە‌.
ئازاد نەبی راشیگەیاند؛ تەواوی ئەو برنجانەی دەستی بەسەردا گیراوە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆ لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو دەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو