زیاتر لە 100 بارهەڵگری هاوكاری سەربازیی گەیشتە رۆژئاوای كوردستان

  2019-12-22 10:55      336 جار بینراوە        کۆمێنت

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە 100 بارھەلگری هاوكاری سەربازی دیكەی گەیاندە دەستی هەسەدە لەڕۆژئاوای كوردستان.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە 100 بارهەڵگری سەربازی لە زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەك و تەقەمەنی لە دەرگای سنووری وەلید كە هاوسنورە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، گەیاندووەتەوە ناوچەكانی دەست ھێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەو هاوكاریانەش بەسەر هەریەك لە بنكەی ھیمۆ، لەناوچەكانی حەسەكە و دێرزووردا دابەشكراون.
ماوەی چەند مانگێكە توركیا لەشكركێشی و هێرشی بۆ بەشێك لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە و هەسەدەش بە بەردەوامی وەڵامی ئەو هێرشانەی داوەتەوە و پێشتریش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوكاری هاوشێوەی گەیاندووەتە هەسەدە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو