ئەمڕۆ چەند گەڕەكێكی سەرچنار كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت

  2019-12-24 08:43      126 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەك بۆ ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (144) لە گەڕەكی سەرچنارو گردی سەرچنار كارەبایان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی سەرچنارو گردی سەرچنار دەكاتەوە ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (144) ئەمڕۆ سێشە‌مە 24-12-2019، پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەباو هاووڵاتیان خۆیان.
كارەبای سلێمانی داواكارن كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو