ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر بنێشتدا دەگرێت

  2019-12-24 11:02      293 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر 24 هەزار دانە بنێشتی (وان)دا گرت كە لە ساڵی (2017)ەوە بەسەرچوون و بەنیازبوون لەكیسەی نوێدا بە هاووڵاتیانی بفرۆشنەوە.
لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەموو جۆرە مەوادێكی خۆراكی خراپ و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانمان، هێزەكانمان بەهاوبەشی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی توانیان رۆژی 23-12-2019، لە كارگەی بنێشتی (وان) لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی دەستبگرن بەسەر بڕی 15 كارتۆن لەو بنێشتە كە دەكاتە 24 هەزار دانە بنێشت.
باس لەوەشكراوە، لە ساڵی (2017)ەوە بنێشتەكان ماوەیان بەسەرچووەو بە نیازبوون لە كیسەكانیان دەریانبهێنن و دوو بارە بیكەنەوە ناو كیسی نوێ و بە هاووڵاتیانی بفرۆشن.
ئاسایشی سلێمانی راشیگەیاند كە مەوادەكە تەسلیمی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بەمەبەستی رێكاری یاسایی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو