بەهۆی هێرشێكی داعشەوە لەسنووری كەركوك پۆلیسێكی كورد شەهید دەبێت

  2019-12-24 23:12      215 جار بینراوە        کۆمێنت

چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركوك هێرشیان كردە  سەر كێلگەیەكی نەوت و بەو هۆیەوە پۆلیسێكی كورد شەهیدبوو و دووی دیكەش برینداربوون.
 ئەمشەو چەكدارانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر كێڵگەی نەوتی خەبازە لە سنووری قەزای دوبز و بەو هۆیەوە كارمەندێكی پۆلیسی وزە بە ناوی "وەلید حەمید" كە كوردە و خەڵكی خورماتووە، شەهیدبووە و دووی دیكەش برینداربوون.
 لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەراگەیەندراوێكدا لەبارەی هێرشەكەوە بڵاویكردەوە كە بەهۆی هێرشی چەكدارانی داعشەوە بۆ سەر كێڵگەی نەوتی خەبازە لە پارێزگای كەركوك، كارمەندێكی پۆلیسی وزە لە فەوجی پاراستی گازی باكوور كوژراوە و دووی دیكە برینداربوونە.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە دوای رووداوەكە هێزێكی هاوبەشی پۆلیسی نەوت و پۆلیسی فیدراڵی چونەتە ناوچەكەو كێوماڵیان دەستپێكردوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو