لەبارەی جۆرە گۆشتێكەوە هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان

  2019-12-25 12:29      429 جار بینراوە        کۆمێنت

كوشتارگەی نوێی سلێمانی لەبارەی جۆرە گۆشتێكەوە هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان كە نەخۆشی سیلی پێوەیە.
كوشتارگەی نوێی سلێمانی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك چەند وێنەیەكی ئاژەڵی سەربڕاوی داناوە و دەڵێت ، ئەو گۆشتەی كە لەوێنەی یەكەمدا دەبینرێت بە ڕواڵەت تەندروستە، بەڵام پاش پشكنینی وورد دەركەوت "كە ناشێت بۆ خواردن و نەخۆشیەكی زۆر ترسناك و كوشندەی هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو،" نەخۆشییەكە نەخۆشیی "سیل"ـە و لە وێنەكانی دیكەدا روونكراوەتەوە.
 كوشتارگەی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات "هەرگیز و بە هیچ بیانوویەك گۆشت لە سەرجادەكان و لەو شوێنانەی كە مۆڵەتیان نییە و پشكنینیان بۆ ئەنجام نەدراوە و مۆر نەكراون مەكڕن".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو