كەشناسی هەرێم پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند

  2019-12-26 10:25      441 جار بینراوە        کۆمێنت

كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەورو باران دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەورو باران دەبێت لە هەندێك كاتی جیاجیا بارانی بەلێزمە دەبارێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، لە هەندێك ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.
لەبارەی كەشوهەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی هەینی 27-12-2019، ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەورو باران دەبێت، لە هەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو