بەشێك لە توركمانەكانی كەركوك گردبوونەوە

  2019-12-26 11:53      203 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوی دامەزراوانی پەروەردەی كەركوك رابگەیەنرێت و بەشێك لە توركمانەكانی كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەیانی ئەمڕۆ 26-12-2019، بەشێك لە توركمانەكانی كەركوك لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی شارەكەدا گردبوونەوەو رایانگەیاند،  پێویستە دامەزراندن بەڕێژەی 32% بۆ هەر پێكهاتەیەك دابنرێت، بەم شێوەیەی كە ئێستا هەیە نادادپەروەرییەكی زۆر هەیە لە دابەشكردنی دامەزراندنی پەروەردە لەنێوان پێكهاتەكاندا.
 بڕیارە ئەمڕۆ ناوی ئەو دوو هەزارو 841 پلەی وەزیفیەی بۆ پارێزگای كەركوك دانراوە رابگەیەنرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو