لەساڵی نوێدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2019 دەستپێدەكات

  2019-12-27 15:52      903 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2019 دەستپێبكاتەوەو سەرچاوەیەكیش لەوەزارەتی دارایی دەڵێت پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لە داهاتی هەرێم بۆ چەند وەزارەتێك ئامادەیە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ كەناڵەكان رایگەیاندووە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لە داهاتی هەرێم بۆ چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك ئامادەیە.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە بڕیارە لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە 5 و 6ی مانگی یەكی 2020 دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2019 و یەكەم وەزارەتیش كە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراقی ئامادەیە و هەموو مانگێك بە رەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچە خەرج دەكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو