حكومەتی هەرێم پارەی بەڵێندەران خەرج دەكات

  2019-12-28 09:49      244 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بكات، بەرپرسێكی یەكێتیی رایگەیاند، بەڵێندەرانیش گەشبینە لە ساڵی نوێدا هەلی كار بۆ هاووڵاتیان و بەڵێندەرانیش زیاتر بێت.
سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكات، پارەكەش بە دوو شێوە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی 85%ی تەواو بووە پارەیان بۆ خەرج دەكرێت، لەگەڵ ژمارەیەك پڕۆژەی بەردەوام وەك رێگاوبان و دروستكردنی سایلۆ.
 ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە لای خۆمانەوە داوای خەرجكردنی قەرزی پێشترمان كردبوو و بڕیارە ئەوەش بەشێكی خەرج بكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەدرێت، بەڵام نازانین چەندە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو