لیژنەی دارایی راپۆرتی كۆتایی لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی ئامادە دەكات

  2019-12-28 17:30      257 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان راپۆرتی كۆتایی سەبارەت بەپڕۆژەیاسای چاكسازی ئامادەدەكات.
دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی لەمووچەی خانەنشینی و دەرماڵەكان كرد، پڕۆژەكە ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەكان كرا بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی كۆتایی لەسەر ئامادە بكەن، لەئێستاشدا لیژنەی دارایی لەئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی نزیكبووەتەوەو تەنها چەند وردەكارییەكی كەمی ماوە.
بەپێی زانیارییەكان، لیژنەی دارایی پرسی دوو مووچەو خانەنشینی تاووتوێكردووەو بۆچوونی ئەندامانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیش وەرگیراوەو بڕیارە بۆچوونەكان لەڕاپۆرتەكەدا جێگەیان بكرێتەوە، بڕیاریشە دوای تەواوبوونی، ڕاپۆرتەكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكرێت بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كارەوەو خوێندنەوە دووەمی بۆ بكرێت.
لەكوردسات نیوز وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو