قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لەئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات

  2019-12-29 14:32      172 جار بینراوە        کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران

قوباد تاڵەبانی، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پیرۆزبایی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین دەكات و رایدەگەیەنێت "لەحكومەتی هەرێمی كوردستان چاومان لە پاڵپشتی بەڕێزتان و یەكگرتووی ئیسلامییە بۆ یەكڕیزی و پاڵپشتیكردنی چاكسازی لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان".

دەقی پیرۆزباییەكە:
بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین  ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، چەپكە گوڵی پیرۆزباییتان ئاراستە دەكەم و گەشبینین بەوەی لە وێستگەی نوێ و لەسایەی سەركردایەتی بەرێزتاندا سەركەوتن و كاری جوانتر و بڵاوكردنەوەی زیاتری گیانی تەبایی و لێبوردەیی بەرنامەی كاری یەكگرتوو دەبێت.
لەحكومەتی هەرێمی كوردستان چاومان لە پاڵپشتی بەڕێزتان و یەكگرتووی ئیسلامییە بۆ یەكڕیزی و پاڵپشتیكردنی چاكسازی لە پێناو خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كە دەردەسەری و ناسۆری زۆر و جۆراوجۆریان دیوە لەقۆناغەكانی ڕابردوو.
ئەم دەرفەتەش بەهەل دەزانم بۆ ئەوەی لەڕێگەی بە‌ڕێزتانە‌وە‌ پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆم بۆ سەركەوتنی كارەكانی هەشتەمین كۆنگرە بەسەرجەم ئەندامان و جەماوەری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕابگەیەنم.. 
سڵاوو رێزی زۆرمان قبوڵ بفەرموون 

قوباد تاڵەبانی 

جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو