بڕی 25 تۆن برنج لەناو دەبرێت

  2019-12-30 14:55      158 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەكۆگایەكی عەمباركردنی خواردەمەنی دەست بەسەر بڕێكی زۆر برنج-دا دەگرن و لەناوی دەبەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 30-12-2019، لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لەكۆگایەكی ناوچەی پیشەسازی، دەستیان بەسەر بڕی 25 تۆن برنجدا گرتووە كە ئەسپێی هەڵهێناوەو شیاوی خواردن نییە.
هۆكاری ئەسپێ هەڵهێنانەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەشێوەیەكی ناتەندروست و گەرمی شوێنەكە برنجەكەی تێدا عەمبار كراوە، بۆیە خراپ بووەوشیاوی خواردن و بەكار هێنان نییە.
رێنماییە تەندروستییەكان جەخت لە نەخوادنی ئەوخواردەمەنیانە دەكەنەوە كەمێرووی هەڵهێناوە، لەبەرئەوەی زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەڵام خاوەنی برنجەكە بەنیازبووە پاش بێژاندنەوەوپاككردنەوەی لەبازارەكانی شاری سلێمانی بەسەر هاووڵاتیاندا ساغی بكاتەوە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی برنجە دەست بەسەرداگیراوەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو