چەند چەكدارێكی نەناسراو بڕی 65 ملیۆن دینار دەدزن

  2019-12-30 17:09      264 جار بینراوە        کۆمێنت

لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە بڕی 65 ملیۆن دینار پارەی وەرەسە، لەماڵێكی كورد لە شاری كەركوك دەدزرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 30-12-2019، سەرچاوەیەك لەبنكەی پۆلیسی رەحیماوای كەركوك رایگەیاند، شەوی رابردوو لەگەڕەكی تەپە، چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێكی كورد بەناوی "مەناف محەمەد شەریف".
سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد، چەكدارەكان لەژێر فشاری چەكدا، بڕی 65 ملیۆن دیناریان لەماڵەكە دزیوە كە پارەی وەرەسە بووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو