عومەر فەتاح پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی ئاسۆ عومەر دەكات

  2019-12-30 19:35      188 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە، عومەر فەتاح پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەو هونەردۆستان دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بۆ كۆچی ناوادەی هونەرمەندی ناسراوی سلێمانی  كوردستان، ئاسۆ عومەر سوارە، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكارو خانەوادەكەیان و هاوڕێیانی و هونەرمەندانی شاری سلێمانی دەكەین. هاوبەشی خەم و پەژارەی هەموولایەكین.
هونەرمەندی كۆچكردوو، خزمەتێكی بەرچاوی بواری دراما و نواندنی كرد، هەروەها پێشكەشكارێكی خۆشەویستی تەلەفزیۆنیش بوو. رۆحی شاد و سەبووری بۆ كەسوكارەكەی.
عومەر فەتاح
30/12/2019

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو