لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن

  2019-12-30 19:55      495 جار بینراوە        کۆمێنت

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو ژنیان بە تۆمەتی دزیكردنی مۆبایل و پارە لە ناو بازاڕدا دەستگیركردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بڵاویكردۆتەوە، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ئەو پلانە ئەمنییەی كە بە بۆنەی پشووەكانی ساڵی نوێی زاینییەوە داڕێژراوە، مەفرەزەكانی پۆلیسی رێكاری دوو تۆمەتباریان لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركرد كە دزییان لە هاووڵاتیان كردبوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ع ، أ و ه ،ف ) بەڕەگەز (مێ‌ ) كوردی دانیشتوی شاری دهۆك بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی (443) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كراون بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان، دەشڵێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك پارەی دزراو و سێ‌ مۆبایلدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو