تەندروستی سلێمانی چەند بڕیارێكی بۆ رووبەڕوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی دەركرد

  2020-01-06 09:09      381 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی رووبەروِوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەگەڵ بەشێك لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان كۆبوویەوەو چەند بڕیارێكی دەركرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی تەندروستی سلێمانی هاتووە ، " بەسەرپەرشتی( د. سەباح نەسرەدین ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وبەئامادەبوونی جێگرانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وبەڕێوەبەری بەڕێوەبەراێتی خۆپاراستنی سلێمانی وبەڕێوەبەروبەڕێوەبەری كارگێڕی بەشێك لەنەخۆشخانە پەیوەندیدارەكان دووەمین كۆبونەوە بۆ رووبەڕوبونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجامدرا".
لەكۆبونەوەكەدا دۆخی ئێستای ئەنفلۆنزای وەرزی لەشاری سلێمانی بۆدانانی رێوشوێنی پێویست لەمەڕ رووبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە بڕیاری پێویستی لەسەردرا كەخۆی دەبینێتەوە لە:
٭هەماهەنگی تەواوبكرێت لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەئەهلیەكان بۆبەرەنگاربونەوەی پەتاكە.
٭پێداچوونەوە بەهەموو رێوشوێنەكانی كەپێشتر گیراونەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای وەرزی.
٭بڕێكی زیاتر لەفاكسینی دژی ئەنفلۆنزا دابین بكرێت بۆدەزگاتەندروستییەكان و هاووڵاتیان.
٭داوا لەدەزگاكانی راگەیاندن بكرێت كەڕێنماییە تەندروستیەكان لەمەڕخۆپاراستن لەئەنفلۆنزای وەرزی بڵاوبكەنەوە.
راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو