سودەكانی خواردنەوەی قاوە لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی

  2020-01-06 10:18      162 جار بینراوە        کۆمێنت

رەنگە تا ئێستا نەتبیستبێت کە لەگەڵ قاوەدا دەکرێت زەتی گوێزی هندی بخۆیت و چەندین سودی گرنگ بە جەستە بگەیەنێت، بەهۆی ئەو ماددە خۆراکیانەی لەپێکهاتەیاندا هەیە ئەم کاریگەریانەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
* مێتابۆلیزمی جەستە بەرزدەکاتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ توانەوەی چەوری ورگ، وزەییەکی زۆر بە جەستە دەدات، ئاستی کۆلیسترۆلی باش بەرز دەکاتەوە.
* شەکری خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە، رێگرە لەتوشبون بە نەخۆشی شەکرە، یارمەتی کەمکردنەوەی رێژەی شەکر دەدات لەخوێندا.
* کرداری هەرس باشتر دەکات، ئازاری گەدە ناهێڵێت و یارمەتی زو چاکبونەوەی برینی گەدە دەدات.
* سیستمی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، ئەو بەکتریایانە لەناودەبات کە دەبنە هۆی نەخۆشکەوتنی مرۆڤ.
* ئەگەر لەبەیانیاندا بخورێت وزەیەکی زۆر بە جەستە دەدات، یارمەتی زیادکردنی سەرنج دەدات، مێشک چالاکتر دەکات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو