ئێران بە فەرمی دانی بە خستنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكەدا نا

  2020-01-11 10:06      156 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-1-2020، حكومەتی ئێران لە بەیاننامەیەكی سەربازیدا رایگەیاند، فڕۆكە ئۆكرانییەكە بێ مەبەست و بەهەڵە كراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "نیگەرانین و داوای لێبوردن لە گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییان دەكەین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكاری هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە ئۆكرانییە گیانیان لەدەستداوە".
ئاشكراشیكرد، فڕۆكە ئۆكرانییەكە لە یەكێك لە ناوەندە هەستیارە سەربازییەكانی سوپای پاسداران نزیك بۆتەوە، بۆیە بێ مەبەست و بەهەڵە كراوەتە ئامانج، وتیشی: لە ئەنجامی خستنە خوارەوەی فڕۆكەكە لە نزیك تاران 176 كەس گیانیان لەدەستدا.
باسی لەوەشكردووە، ئەمڕۆ رۆژێكی خەمناكە كە دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رایدەگەیەنن فڕۆكە ئۆكرانییەكە بە هەڵەیەكی مرۆیی كەوتۆتە خوارەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو