ئەمریكا گەورەترین هەڕەشە لە عیراق دەكات

  2020-01-12 12:39      599 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەگەر عیراق سووربێت لەسەر پرسی چوونەدەرەوەی هێزەكانمان، واشنتۆن ناهێڵێت بەغدا دەستی بە داهاتی فرۆشتنی نەوتی وڵاتەكەی بگات.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی لە زاری چەند بەرپرسێكی عیراقییەوە بڵاویكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە بەرپرسانی بەغدای وتووە، ئەگەر سووربن لەسەر چوونەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا، ئەگەری هەیە چیتر وڵاتەكە توانای ئەوەی نەمێنێت دەستی بەو هەژماری بانكەی بانكی یەدەگی فیدراڵی لە نیویۆرك بگات كە داهاتی نەوتی عیراقی تێدا هەڵدەگیرێت.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو ئاگاداركردنەوەیە لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوێتی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق.
لە كاتێكدا كە عیراق هەژمارێكی بانكیی هەیە لە بانكی یەدەگی فیدراڵی لە نیویۆرك و داهاتی فرۆشتنی نەوتی وڵاتەكەی لەو هەژمارەدا هەڵدەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو