كاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دیاری كرا

  2020-01-13 08:59      1041 جار بینراوە        کۆمێنت

ڕۆبەرت ئۆبراین، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا، لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، ڕایگەیاند : ئەمریکا ئامادەیە هێزەکانی لەعێراق بکشێنێتەوە بە گوێرەی ئەو ڕێکارانەی کە لەناو ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی نێوان هەردوولادا دەستنیشانکراوە..
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا، ئەوەشی ڕاگەیاندووە: هەر کات بە تەواوەتی کۆتایی بە بوونی ڕێکخراوی داعش لەناوچەکە هێنرا، ئەوا ئەمریکا ئامادەیە لەعێراق بکشێتەوە..
ڕۆبەرت ئۆبراین، ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ئەوان کۆتاییان بە خەلافەتی داعش لەناوچەکە هێناوە، دەبێت لەئێستادا بەجدی کاربکەن بۆ لەناوبردن و قەڵاچۆکردنی پاشماوەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە..
دەرباری کوشتی قاسم سولەیمانی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا ڕایگەیاند : سولەیمانی پلانی داڕشتووە بۆ هێرشکردنە سەر چوار باڵوێزخانەی ئەمریکا لەچەند وڵاتێکی جیهاندا. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو